بافڵ تاڵه‌بانی ئۆرگانێكی یه‌كێتی هه‌ڵپه‌سارد
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا
K24 – هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندكارانی ناڕازی زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڕیاری دا كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی یه‌كێتی و چالاكییه‌كانیان هه‌ڵپه‌سێرێت.
له بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانیدا هاتووه: "پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاری دا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کاروچالاکییە رێکخراوەییەکانیان تاوەکو ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت، کە لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستان بن".