مهرزی باشماخ دوو مهرج بۆ گهشتیاران دیاریدهكات
"بە پێچەوانەوە تەنیا بە کارتی ڤاکسین یاخوود پشکنینی کۆرۆنا لە لایەن ئێرانەوە رێکكاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر"

K24- ههولێر:
مهرزی باشماخ ئاگاداری هاووڵاتیان دهكاتهوه، مەرجی رێگەدان بۆ هەر گەشتیارێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ سهردانیكردنی ئێران، ههبوونی ڤیزا، کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنایه.
ئهمه دهقهكهیهتی:
هاووڵاتیان و گەشتیارانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە بە پێی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئێمە ڕاگەیهندراوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە 2021/12/9 مەرجی رێگەدان بە هەر گەشتیارێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، لەگەڵ بوونی ڤیزا، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت(کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا )، کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە (48) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.
بۆیە هاووڵاتیانی بەڕێزی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە کە لەو رێکەوتە و رۆژانی دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا سەردانی دەروازەی باشماخ نەکەن بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران، بە پێچەوانەوە تەنها بە کارتی ڤاکسین یاخوود پشکنینی کۆرۆنا لە لایەن ئێرانەوە رێکكاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێندرێنەوە.
وەکو راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هەر رووداو و پێشهات و گۆڕانکارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.
راگهیاندن و پهیوهندییهكانی مهرزی باشماخ