ئاسایشی په‌یه‌ده جگه له خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسیش ده‌ستگیرده‌كات
ده‌ستگیركردنی "شه‌مس عه‌نته‌ر" و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ی كورد و نێوده‌ڵه‌تی له‌كاتی خۆپیشاندانێك بووه دژی رفاندنی منداڵان له قامیشلۆ

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌نووس "شه‌مس عه‌نته‌ر" له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده-ه‌وه له قامییشلۆ ده‌ستگیركرا، كاتێك به‌شداری له خۆپیشاندانێكی ده‌كرد، كه دژی رفاندنی منداڵان به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، خانمه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس "شه‌مس عه‌نته‌ر" له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی "فه‌رمان" له قامیشلۆ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حزبی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركراوه، كه خۆیان به ئاسایشی په‌یه‌ده ناساندووه، كاتێك به‌شداری له ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانێك كردووه.
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی "شه‌مس عه‌نته‌ر" به‌شداری تێداكردووه، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بووه، له‌باره‌ی رفاندن و چه‌كداركردنی منداڵان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، كه رێكخراوی "گه‌نجانی شۆڕشگێڕ" خۆپیشاندانه‌كه‌یان رێكخستووه.