مه‌سرور بارزانی و حه‌لبووسی جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كرده‌وه‌

"بەشداريی کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق فاكته‌ری سه‌قامگیربوونی عێراقه‌"

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ته‌قه‌دوم
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ته‌قه‌دوم

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (ته‌قه‌دوم) و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی لەیەکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوو و کارکردن بە ئاراستەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق لە رێگەی بەشداريی کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە کرا، لە پێناو دابینکردنی سەقامگیریی و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە سەر بنەمای دەستوور.

كاتی پێشوازیكردنی مه‌سرور بارزانی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی
كاتی پێشوازیكردنی مه‌سرور بارزانی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و شاندی هاوپه‌یمانێتی ته‌قه‌دوم به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی

H.B

Fly Erbil Advertisment