"زێدەڕۆیی ئاوی پیسی کەندەکان كه بۆ کشتوکاڵ بهكار دههات لادران"
"زیانی تەندروستی زۆری بۆ هاووڵاتیان ههیه"

K24 - ههولێر:
راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویكردهوه، لە هەولێر ژمارەیەک جووتیار بەشێوەی زێدەڕۆیی ئاوی پیسی کەندەکانیان بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنا، كه مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان هەبوو، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی هەولێر سەرجەم سەرپێچییەکان لادران.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر راشیگهیاند، لە رێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش لە هەڵمەتێکدا دەستیان بهسهر ژمارەیەکی زۆری زێدەڕۆیی کێڵگە و شینایی سەوزە و میوە و ترۆمپاکانی راکێشانی ئاودێری ئاوی قورسی کەندهكاندا گرت، کە زیانی تەندروستی زۆری بۆ هاووڵاتیان ههیه.