هێلیكۆپته‌رێكی سوپای عێراق كه‌وته خواره‌وه
هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراق له سنووری پارێزگای میسان كه‌وته خواره‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به هێزی ئاسمانی عێراق له سنووری پارێزگای میسان كه‌وته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه.
سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوان له تیمی هێلكۆپتهرهكه بریندار بوونه، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كارییه‌كان به ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌ندراون.



