عێراق یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه
"داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراوه كار بكات بۆ هاندان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی كه وڵاتیان جێهێشتووه"

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بۆ ئاهه‌نگێڕان به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق دیاریكرد.
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، حكومه‌ت رۆژی شه‌ممه‌ی بۆ گێڕانی ئاهه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به یاده دیاریكرد.
حه‌سه‌ن نازم گوتی" داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كراوه كار بكات بۆ هاندان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی كه وڵاتیان جێهێشتووه".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تابلۆی به‌ناوبانگی گلگامش بۆ عێراق، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته، داواشی له فه‌رانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كرد كه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن.