نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ی گۆڕان ده‌كات
كاریان دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی

K24 – هه‌ولیر
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هاوبه‌شیان دیاری كرد و هه‌ریه‌كه له" نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، محه‌ممه‌د تۆفیق ره‌حیم، عوسمانی حاجی مه‌حموود، ساماڵ عه‌بدوڵڵا و ئیسماعیل نامیق وه‌ك ئه‌ندامانی شاندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دروستكردنی سه‌ركرادایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی دوێنیی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یاندا بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شاندێكی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ئه‌ندامێتی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د،عیماد ئه‌حمه‌د،حاكم قادر حه‌مه‌جان، بەرھەم ساڵح، حاکم قادر، رەفعەت عەبدوڵا و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ,پێكهینا.
بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ( كوردستان 24 ) ی ڕاگه‌یاند ئه‌ركی سه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه كاركردنه بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش وه‌ك له ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گؤران و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا هاتووه.
بڕیاره له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌دا په‌یڕه‌وێكی ناوخۆ بۆ كاری سه‌ركردایه‌تیه هاوبه‌شه‌كه‌یان دابڕێژن.