مه‌سرور بارزانی تاوانبارانی دۆسیه‌ی كۆچبه‌ران بۆ رایگشتی جیهان ئاشكرا ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه فه‌ره‌نساییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه بگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا، كه له رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی له ده‌ریای مانش گیانیان سپارد، له لایه‌ن بازرگانه سیاسییه‌كان و قاچاخچییانه‌وه فریودرابوون.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا كه به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاوبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه، به‌رپرسیارێتی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچبه‌ره كوردانه‌ی مانگی رابردوو له كه‌ناڵی ئینگلیزی یه‌خته‌كه‌یان نقوم بوو، له ئه‌ستۆی ئه‌و بازرگانه سیاسیانه‌دایه، كه په‌یوه‌ندیان به تۆڕه‌كانی بازرگانی به مرۆڤه‌وه هه‌یه. ئاشكراشیكرد، كه پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌و تاوانه تێوه‌گلاوه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت روونیشیكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستن، ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه فریودراون و فێڵیان لێكراوه و كراونه‌ته ئامرازێك بۆ گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه هیچ بایه‌خێكیان بۆ ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیانه دانه‌ناوه.
دووپاتیكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه، ئایا ئه‌و كۆچبه‌رانه له ئاوی هه‌رێمایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بوونه، یاخود نا، كه داوای فریاكه‌وتنیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی هۆكاری نقووم بوونی یه‌خته‌كه‌یانه‌وه زیاتر بزانرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه فه‌ره‌نساییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه بگیرێت.
له باره‌ی هۆكاری كۆچیشهوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرسه له بنه‌ڕه‌تدا پرسی كۆچ نییه به ته‌نیا، ئه‌و ژماره كۆچبه‌ره فریودراون و فێڵیان لێكراوه و بڕوایان لا درووست كراوه، كه ده‌رچوون له وڵات له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌رفه‌تێكه ره‌نگه دووباره نه‌بێته‌وه.
ئاشكراشیكردووه، گرووپ و رێكخراوی وه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستان بره‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و چه‌واشه‌كاری ده‌دات و ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئاسایشی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان به‌رقه‌رار نییه و ئه‌مه‌ش پاڵی به گه‌نجانه‌وه ناوه له هه‌رێمه‌كه‌وه به‌ره‌و مه‌رگ كۆچ بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئێمه رێككاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بین له‌وه‌ی گه‌نجانمان كۆچ بكه‌ن و ببنه كه‌رسته‌ی بازرگانی سیاسی و له‌و پێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ك قاچاغچیی ده‌ستگیركراون و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ڤیزای ئۆتۆماتیكیمان راگرتووه و هاوكاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین، كه به خواستی خۆیان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا پێشوازیمان له نزیكه‌ی 2000 كۆچبه‌ر كردووه.
The motivations for the migrant crisis on the EU borders are political and the root causes must be addressed.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 7, 2021
We're committed to our ambitious reform agenda to improve the economy here - and Europe can help.
My thoughts for Le Monde:https://t.co/lkm9yffigC