ئەمەریکا و عێراق تاوتوێی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان دەکەن

وادەی دیارکراو بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا نزیک بووەتەوە

هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا - ئەرشیف
هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا - ئەرشیف

K24 - هەولێر

سبەی شاندێکی ئەمنی عێراق و فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق، سبەی پێنجشەممە 9/12/2021، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و عەبدولئەمیر شەممەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا کۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

بەگوێرەی رێککەوتنی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتن، لە 31ی ئەم مانگە، هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەکشێنەوە.

Fly Erbil Advertisment