نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سوپاسى پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پیرۆزبایی له راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا كرد.
له تویته‌كه‌یدا هاتووه: "پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوون له به‌ڕێز ئۆلاف شۆلتز راوێژكارى نوێی ئه‌ڵمانيا و كابينه‌كه‌ى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "سوپاسى پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين، خوازيارى پێكه‌وه‌كاركردن و په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌شين".