شۆڵتس وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌كاربوو.. هه‌ینی ده‌گاته برۆكسل
"شۆڵتس له شه‌قامی ئه‌ڵمانیا پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا"

K24 – هه‌ولێر:
ئۆلاف شۆڵتس نوێنه‌ری پارتی سۆشیالستی دیموكرات، وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا، بووه جێگره‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ، كه ماوه‌ی 16 ساڵ پۆستی راوێژكاری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ڕێوه‌برد.
سه‌رۆكی (بوندستاگ – په‌رله‌مان)ـی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، شۆڵتسی ته‌مه‌ن 63 ساڵ وه‌ك راوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێردرا، پێشتر وه‌ك جێگری مێركڵ كاری كردووه، بۆ ئه‌مه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ( 395 ده‌نگ)ـی به‌ده‌ستهێنا.
شۆڵتس له شه‌قامی ئه‌ڵمانیا پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، له لایه‌ن ته‌واوی ئیئتیلافه‌كان گووڵی پێشكه‌ش كرا.
له یه‌كه‌مین لێدوانی، له‌باره‌ی ئۆكرانیا، شۆڵتس رایگه‌یاند، پێویسته رێز له سنووری یه‌كتری بگیرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئاكامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شۆڵتس راشیگه‌یاند، پێویسته به هه‌مووان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین شه‌ڕ له نێوان رووسیا و ئۆكرانیا روونه‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئۆلاف شۆڵتس رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی داهاتوو له یه‌كه‌مین سه‌ردانیدا شۆڵتس ده‌گاته پاریس، له‌وێ ئیمانوێڵ ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌بینێت، دواتر سه‌ردانی برۆكسل ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
راشیگه‌یاند، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ، شۆڵتس چاوی به سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌كه‌وێت، گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی ناتۆ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن.
دوای 16 ساڵ له ته‌مه‌نی حوكمدارێتی، ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، كۆتایی به قۆناغی درێژخایه‌نی هات، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی (بوندستاگ) (ئۆلاف شۆڵتس)ـی وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا دیاریكرد.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، شۆڵتس بووه جێگره‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تی ئابووری ئه‌ڵمانیا كه مێركڵ بوو، پێشتر وه‌ك جێگر و وه‌زیری كاروباری ئابووری تایبه‌تی كاری ده‌كرد.
دوو مانگ به‌ر له ئێستا شۆڵتس له رێگه‌ی ئیئتیلافێكی به‌هێزی پێكهاتوو له پارته‌كانی( سۆشیال دیموكرات، پارتی سه‌وز، دیموكراتی ئازادی لیبڕاڵ) وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وت.
مێركڵ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا، رێگه‌ی به كۆچبه‌ران داوه بۆ ئه‌وه‌ی روو له وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن، له بواری پاراستنی ژینگه‌دا مێرگل پێشه‌نگ بوو، شۆڵتس له‌باره‌ی مێركڵ رایگه‌یاند، ئه‌و راوێژكارێكی سه‌ركه‌وتوو بوو.
شۆڵتس بۆ گۆڤاری ( دی تسایت) راشیگه‌یاند، له داهاتوودا كار له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری پیشه‌سازی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، رێگریش ده‌بێت له‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له كه‌شوهه‌وا دروست ده‌بێت.