بکوژەکەی ئیسماعیلییە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
دایك و خوشكهكهشی پێچهوانهی قسهكانی ئهو شایهتییان دا
K24- ههولێر:
ئەو کەسەی لە پارێزگای ئیسماعیلییە لەبەرچاوی خەڵی سەری کەسێکی لە لاشەی کردوە، سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
بە گوێرەی میدیا میسرییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 9/12/2021، بکوژی ئیسماعیلییە لە کۆتا دانیشتنی دادگادا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو.
بڕیاری کۆتایی دادگا، پشتبەستوو بوو بە دانپێدانانی تاوانبارەکە خۆی لەگەڵ شایەتیدانی 10 کەس لەبارەی رووداوەکەوە.
تاوانبارەکە لە کاتی لێکۆڵێنەوەدا بەمجۆرە باسی تاوانەکەی کردبوو، "من ئامێرێکی قژبڕینم بردە لای کەسێك و بەهۆی درەنگکەوتن لە چاککردنەوەی ئامێرەکە بووە دەمەقاڵێمان، من لەو کاتەدا لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووم و زۆر لەو کەسە توڕە بووم، ساتورێك و چەقۆیەکم هێنا و لێمدا، ئەو رایکردە سەر شەقام و منیش بەردەوام بووم لە لێدانی بە چەقۆ و ساتوورەکە، هێندە لێمدا هەتا سەری لە لاشەی بووەوە، کاتێك خەڵکی لێمکۆبوونەوە، گوتم: بابەتەکە پەیوەندی بە دایك و خوشکەکەمەوە هەیە، بۆئەوەی خەڵکەکە وازم لێبهێنن".
دایك و خوشکی بکوژەکە لەلایەن داواکاری گشتییەوە هێنرانە دادگا و ئاماژەیان بەوەدا، کە ئەو رووداوە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
روداوی "سفاح الإسماعيلية" (بکوژی ئیسماعیلییە) لە تەواوی میسردا دەنگی دایە و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشابوو، ئەمڕۆش لە کۆتا دانیشتنی دادگادا قورسترین سزای بۆ دەرچوو کە سزای لە سێدارەدانە.
ئهمه لهكاتێكدایه، له 8ی ئهم مانگهش دادگای باڵای تاوانهكان و ئاسایشی دهوڵهت له پارێزگای فهیومی ئهو وڵاته سزای لهسێدارهدانی بهسهر تۆمهتبارێكی دیكهدا سهپاند، كه له میدیادا به "خوێنمژهكهی فهیوم" ناسراوه و پێشتر دانی به كوشتنی هاوسهرهكهی و شهش منداڵهكانی دانابوو.
H.B