ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده و حه‌پی هۆشبه‌ردا گیرا
دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركران

K24- حاجی ئۆمه‌ران:
ئاسایشی دەروازەی سنووريی حاجی ئومەران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 3 كیلۆ و 30 گرام ماددەی هوشبەر لەجوری تلیاك و (685) دەنكە حەپی (B2) و (122) دەنكە حەپی میتادونی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند، لەدوای چاودیریكردنی بەردەوام و زانیاری وورد لەسەر هاتنی ماددەی هوشبەر بە شیوەی قاچاغ لەڕیگه‌ی نایاسایی و كوڵبەر، هه‌وره‌ها بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران، بە ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، له شەوی 8/9ی 12ی 2021 مەفرەزەیەك نێردرا بۆ دەوروبەری شارەدێی حاجی ئومەران، ئێوارەی ئه‌مڕۆ توانرا (2) كەس كە هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن، دەستگیر بكرێن.
هه‌وره‌ها ئاشكرایكرد، له‌و پرۆسه‌یه‌دا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 3 كیلۆ و 30 گرام ماددەی هوشبەر لەجوری تلیاك و بڕی (685) دەنكە حەپی (B2) وبڕی (122) دەنكە حەپی میتادونی قەدەغكراودا بگیرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كرایه‌وه و دۆسییه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كرا.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، شەو و روژ ده‌خه‌ینه سه‌ریه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.

H.B