سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لە رێگهی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن.
جهختیان لهسهر گرنگیی بهردهوامیدان به گفتوگۆی نێوان لایهنهكان و گهڵاڵهكردنی هاوپهیمانێتییهكان بۆ داهاتوو كردهوه
K24- ههولێر:
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2021، سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
هەر لەو پەیوەندییەدا جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنەکان کرا ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئیرادەی گەل و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تێکڕای پێکهاتەکانی عێراق.