وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا: كۆڕبه‌ندی ئیسلامی پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت
"پێشتر له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده كرابوو"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆڕبه‌ندی ئیسلامی پاریس به ئاماده‌بوونی 100 رۆشنبیر و نووسه‌ر و زانای ئاینیی، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی ئایدیۆلۆژیای ئاینیی و زانایان، به‌ڕێوه ده‌چێت.
جیراڵد دارمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له مانگی شوباتی داهاتوو، به ئاماده‌بوونی 100 رۆشنبیر و نووسه‌ر و زانای ئاینی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، كۆڕبه‌ندی پاریس له‌باره‌ی به‌رده‌وامی گفتوگۆ شارستانییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
راشیگه‌یاند، پێشتر له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌كاری بۆ رێكخستنی ئه‌و كۆڕبه‌نده كرابوو، له شوباتی داهاتوو پووخته‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م گفتوگۆیانه و چه‌ند پرسێكی به ئاینیی ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا روونیكرده‌وه، "له‌مه‌ودوا ده‌ربڕینه‌كانمان ده‌گۆڕین، چونكه چوارچێوه‌یه‌كی فه‌رمیمان له‌وباره‌یه‌وه هه‌بوو، ئه‌نجومه‌نی ئاینه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی هاوسه‌نگی پێكهاته‌كان و ده‌سه‌ڵات و دابه‌شبوونه ئایدیۆلۆژییه‌كان، وه‌ك پێویست كاری خۆی ناكات.