له حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر بڕی 3.20 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر بڕی 3.20 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
ئاسایشی ده‌روازه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره شه‌وی 8/9ی ئه‌م مانگه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، له كاتێكدا ویستراوه به قاچاغ بهێنرێته هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات 2 كه‌سیش ده‌ستگیركراون، كه ویستوویانه ئه‌و مادده هۆشبه‌ره بگوازنه‌وه بۆ هه‌رێم.