سبه‌ی ئه‌و رێگایه‌ داده‌خرێت

"به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئه‌و رێگایه‌ به‌كارمه‌مهێنن"

رێگاوبان
رێگاوبان

K24 – هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، به‌یانی شه‌ممه‌ 11-12-2021" رێگای پردی كۆنی ئاسنینی خه‌بات به‌كار مه‌هێنن و به‌ هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی داده‌خرێت.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەرجەم شوفێران وهاووڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لە سەرپردی  کۆنی ئاسنی (خەبات-کەلەک)، لە رۆژی شەممە 2021/12/11 لە کاتژمێر 8ـی بەیانی تاوه‌كو 6ـی ئێوارە، سەر پرد و رێگاکە  بەتەواوی  دادەخرێن.

هاووڵاتیان وشوفێران لەو ماوەیە دەتوانن پردی رێگای (هەولێر موسڵ) وەکو رێگای بەدیل بەکاربێنن.

بەهیوای سەلامەتی وپابەندی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر

Fly Erbil Advertisment