نۆیه‌م كاروانی كۆچبه‌رانی هه‌رێم گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر
له 417 كۆچبه‌ر پێكهاتووه و له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێم

K24- هه‌ولێر:
به‌ر له كه‌مێك، كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له 417 كه‌س پێكهاتووه و ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان وڵاتانی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا گیریان خواردببوو، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئەمە نۆیەم كاروانی كۆچبەرانی كوردە لە بيلاڕووسەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه ھەرێمی كوردستان، كە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە گەڕێندراونەتەوە بۆ باوەشی نیشتمان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، بەڵگەنامەی ياسايی لە مينسكی پايتەختی بێلارووس بۆ ئەو کۆچبەرانە تەواوكراوە و راستەوخۆ دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەولێر.
تا ئێستا بەم کاروانەشەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیوویەتی 3 هەزار و 468 کۆچبەر بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەمە جگە لەوەی زياتر لە هەزار كۆچبەری دیکە ناوی خۆيان تۆمار كردووە، بۆ ئەوە بگەڕێندرێنەوە.
H.B