ئاوی به‌نداوی دووكان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان: هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین كه له داهاتوودا چی ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دووكان رایگه‌یاند، ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م كاته‌ی ساڵی پار، ئاستی ئاوه‌كه 6 مه‌تر هاتووه‌ته خواره‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان24، كۆچه‌ر جه‌مال، گوتی: له‌كۆی 7 ملیار مه‌تر سێجای توانای له‌خۆگرتنی به‌نداوه‌كه، ئێستا ته‌نها 2 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوه‌كه‌دا هه‌یه و به‌مه‌ش 5 ملیار مه‌تر سێجا بۆ سه‌ڕێژبوونی به‌نداوه‌كه پێویسته، به‌مه‌ش رێژه‌ی 71.42%ی ئاوی به‌نداوه‌كه بۆ پڕبوون كه‌می كردووه و گوتیشی: به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌م كاته‌ی ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كه 6 مه‌تر دابه‌زیوه.
ئاشكراشیكرد، ئاستی ئێستای ئاوه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌مه‌وانه‌ی "سپیڵوێی"ـی ده‌ریاچه‌كه 22 مه‌تر دابه‌زیوه.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ساڵی ئاوییه‌وه، كه له 1/10ی هه‌موو ساڵێكه‌وه ده‌ستپێ ده‌كات و ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه، تا ئێستا بڕێكی كه‌می ئاو هاتووه‌ته ناو ده‌ریاچه‌كه.
كۆچه‌ر جه‌مال هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه‌ی ئاستی ئاوی ناو ده‌ریاچه‌كه‌شی بۆ لێكه‌وته‌كانی وشكه‌ساڵی گه‌ڕانده‌وه، كه به گوته‌ی خۆی، له ماوه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نها 25 ملیم باران له ناوچه‌كه باریوه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، هێشتا زووه بڕیار بده‌ین كه له داهاتوودا چی رووده‌دات، چونكه هشتا له نیوه‌ی ماوه‌ی ساڵی ئاویداین.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ساڵی رابردووش ئه‌وان پێشبینی وشكه‌ساڵییان كردبوو، بۆیه له به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان له‌به‌رچاو گرتبوو و گوتیشی: ئه‌گه‌ر كه‌می رێژه‌ی بارانبارین به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ناچارین له داهاتوودا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه هێشتا كه‌متر بكه‌ینه‌وه.