هێشتا نه‌بووه‌ته سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دنیایه‌ك كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه
به دژایه‌تیكردنی موسڵمانان و كۆچبه‌ران به‌ناوبانگه
K24- هه‌ولێر:
ئیریك زمور، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی پێشوو، ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی حزبی راستڕه‌وی توندڕه‌و، بچێته پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا، به‌ڵام به‌هۆی دژایه‌تیكردنی موسڵمانان و رق و كینه و جیاكاری له نێوان ئافره‌تان و پیاوان، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ دروست بووه.
كاتێك زمور له رێگه بوو بۆ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر سه‌كۆ و یه‌كه‌م گوتاری بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش بكات، به‌هۆی پێشینه‌كه‌یه‌وه تووشی هێرشێكی توندی جه‌ماوه‌ری بووه‌وه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی بۆ سه‌ر سه‌كۆ، له گوتاره‌كه‌یدا به‌ڵێنیدا كه كۆچكردن روونادات و چیتریش موسڵمانانی فه‌ره‌نسا ناكاته ئامانج.
ئێریك زمور له گوتاره‌كه‌یدا به‌رگری له خۆی كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌سه‌ر فاشییه‌ت و ره‌گه‌زپه‌رستی و رقلێبوونه‌وه‌ی له ئافره‌ت ئاراسته‌ی ده‌كرێن.
پێشتریش به‌و هۆیه‌وه ناوبراو كه‌سێكی ناپه‌سه‌ند بوو لای جه‌ماوه‌ر و هیچ پۆستێكی سیاسیی به‌ڕێوه نه‌بردووه و دوو جاریش به تۆمه‌تی گوتاری رق و كینه و ره‌گه‌زپه‌رستی ئایینی دادگایی كراوه، ئه‌مڕۆش ئه‌وه روون بووه‌وه، كه ئه‌و پێشینه‌یه‌ی ئێریك بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی بۆ دروست كردووه.
له یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانیدا، ئێریك نووسیویه‌تی: "ئیسلام له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ناگونجێت"، هه‌وره‌ها نووسیویه‌تی: "بیانییه‌كان به هه‌زاران دێن، دواتر به سه‌دان هه‌زار و سبه‌ش به ملیۆنان، ئه‌وانیش داگیركا‌ر و شه‌ڕانگێزن".
هه‌رچه‌ند پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه بێت له‌به‌رده‌م ئێریك بۆ ركابه‌رایه‌تیكردنی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی ئێستای فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌م بانگه‌شه‌كه‌ی پشێوی تێكه‌وت و پێناچێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندی لایه‌نگرانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی ره‌گه‌زپه‌رستی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناوبراو بكات.
H.B