سعوودیە: گرووپی ئاینی ئه‌حباب به كافر بناسێنن
"خەڵک هوشیار بکەنەوە"

K24 - هەولێر
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه داوا له وتاربێژان ده‌كه‌ن، گرووپی ئاینی ئه‌حباب به كافر بناسێنن.
پاش ئیخوان و سرورییهكان، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، داوا له وتاربێژانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه خه‌ڵك له گرووپی توندڕه‌وی ئهحبابهكان هۆشیار بكه‌نه‌وه.
فتواده‌ری گشتی سعوودیه، عه‌بدولعه‌زیز بن عه‌بدوڵڵا ئال شێخ، له راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی گشتی توێژینه‌وه‌ی زانستی و فتوادان، له هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاند "ئه‌وانه كه‌سانێكن له زۆر بارودۆخدا، رێگای ته‌سه‌وفیان گرتووه و زكری خوا ده‌كه‌ن، گومانیان لێده‌كرێ هاوبه‌شیان بۆ خوا پەیدا کردبێت".
گوتیشی "تا ئه‌وكاته‌ی به سونه‌ته‌كانی خوا و پێغه‌مبه‌ر پابه‌ند ده‌بن، تێكه‌ڵ بوون و بەرکەوتنیان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت".
گرووپی ئه‌حباب، لە ساڵی 1927 له باشووری هیندستان سه‌ری هەڵداوە، روانگه‌یه‌كی روحانیان هه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی باوه‌ڕ لە سەرووی زانست دادەنێن.