دوای 136 ساڵ له سێداره‌دانی دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ ده‌كرد
بڕیاری دادوەرەکان ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە

K24 – هەولێر
بەهۆی نەزانینی زمان و تێنەگەیشتنی دادوەرەکان 136 ساڵ پێش ئێستا لە سێدارە درا، ئێستا دادگا بێ‌تاوان بوونی سەلماندووە.
لە ساڵی 1882 دادگاكانی به‌ریتانیا، خراپترین ساڵی كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێكرد، دادوه‌ر پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی به په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌دا بچێته‌وه، بڕیاری له سێداره‌كانی بۆ کەسێک بەناوی مۆلرا سویچ ده‌ركردووە.
له ناوه‌ڕاسته‌كانی ساڵانی 1882، له هه‌رێمی مایۆی ئێرله‌ندا، تاوانێكی كوشتن ئه‌نجامدرا، كه به‌هۆیه‌وه خێزانێك به ته‌واوی له‌ناوچوون.
پۆلیس هه‌شت كه‌سی ده‌سگیركرد، یه‌كێك له‌وان مۆلرا سویچ بوو، كه هیچ په‌یوه‌ندی به تاوانه‌كه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو كێشه‌ی وه‌ك دواتر له په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌رچوو، تۆمه‌تی دزینی ئاژەڵ و به‌روبوومی جوتیارانی گوندەکان بوو.
له ساتی دادگایی كردنه‌كه‌دا، كه دواتر ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری رای گشتی لێكه‌وته‌وه "به‌هۆی نه‌زانینی زمانی ئینگلیزی، به‌ڵكو ئه‌و ده‌یتوانی به ئێرله‌ندی قسه بكات، نه‌یتوانی به‌رگری پێویست له‌خۆی بكات و سه‌رئه‌نجام دادوه‌ر بڕیاری سزای بۆ ده‌كرد.
دوای 136 ساڵ و دوای پێداچوونەوەی تۆماری ئەم کەیسە، لە ساڵی 2018دا سەرۆک مایکڵ دانیال سه‌رۆكی ئێرله‌ندا، بێتاوانی تۆمه‌ت باره‌كه‌ی سەلماند.