ئیمارات... بە بەشداری وەزیری ئەوقاف کۆڕبەندی بەھێزکردنی ئاشتی بەرێوەچوو
ھەوڵەکەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی و دابین کردنی شوێنی ژیان و خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی ناوچەکە، خرایه روو.

K24 - ههولێر:
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیندراوێكدا بڵاویكردهوه، به چاودێری عهبدوڵڵا بن زاید ئال نھەیان، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی یەکگرتووی ئیماراتی عەرەبی، ھەشتەمین کۆڕبەندی نێودهوڵهتی به ناونیشانی (ھاووڵاتی بوونی گشتگیر لە ھاووڵاتی بوونی ھاوبەش بۆ ویژدانی ھاوبەش)، بەڕێوەچوو.
وهزارهتی ئهوقاف رایگهیاند، نزیکەی 500 کەسایەتی ئاینیی، سیاسی، ئەکادیمی و حکومی، بەشداریان لهو كۆڕبهندهدا کرد، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیی به بانگھێشتی فەرمی شێخ عهبدوڵڵا بن بیە، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیفتای شەرعی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی کۆربەندەکە، بەشداریان کرد.
راگهیندراوهكهی وهزارهتی ئهوقاف راشیگهیاند، لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفراسەکەدا، د. پشتیوان سادق بە جیا لەگەڵ شێخ نھیان بن موبارەک وەزیری لێبوردەیی و پێکەوە ژیان، ریم ئیبراھیم ھاشمی وەزیری دەوڵەت بۆھەماھەنگی نێودەوڵەتی، د. محهمهد عهبدولكهریم ئەمینداری رابیتەی جیھانی ئیسلامی، شێخ عهبدولڕهحمان بەیدود سۆڵتان ئەلرومەیسی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پیرانی موسوڵمان و ژمارەیەک لە وەزیر و کەسایەتیەکان کۆبووەوە.
وهزارهتی ئهوقاف روونیكردهوه، لە دیدارەکاندا د. پشتیوان سادق رۆڵی ھەرێمی کوردستانی لە برەودان بەگیانی پێکەوەژیانی ئاینیی و نەتەوەیی هەروەها ھەوڵەکەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی و دابین کردنی شوێنی ژیان و خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ئاوارەکانی پێکھاتە جیاوازەکانی ناوچەکە، خسته روو.
