سعوودیه مه‌رجه‌كانی عه‌مره‌ی راگه‌یاند
"ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی (سینۆفارم، سینۆفاك و كوڤاكسین)یان وه‌رگرتبێت، سێ رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن"

K24 - هه‌ولێر:
سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی بۆ عه‌مره سه‌ردان ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ( ڤایزه‌ر، ئیسترازینیكا، مۆدیرنا و جۆنسن)ـیان وه‌رگرتبێت، ئه‌وكات بێ مه‌رج ده‌چنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
ده‌سته‌ی عه‌مره‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودیه رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاتانه‌ی بێ مه‌رج رێگه‌پێدراون عه‌مره ئه‌نجام بده‌ن، پێویسته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی جۆره‌كانی ( ڤایزه‌ر، ئیسترازینیكا، مۆدیرنا و جۆنسن)ـیان وه‌رگرتبێت، كه‌ره‌نتینه‌ش ناكرێن.
سعوودیه راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی (سینۆفارم، سینۆفاك و كوڤاكسین)یان وه‌رگرتبێت، سێ رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن، جیا له‌وه‌ش پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر تووشبوو نه‌بن، بۆ رۆژی سێییه‌م ده‌توانن بچنه ناو پرۆسه‌ی عه‌مره كردن.
ده‌سته‌ی عه‌مره روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه ناو سعوودیه و هه‌ڵگری كارتی ساخته‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینن، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن تاوه‌كو ده‌یسه‌لمێنن هه‌ڵگری په‌تای كۆرۆنا نین، ئه‌وكات رێگه‌یان پێده‌درێت عه‌مره ئه‌نجام بده‌ن، پشكنینی ڤایرۆسه‌كان له ماوه‌ی 72 سه‌عات ده‌رده‌چێت و له رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان ده‌درێته‌وه.