عێراق نیوه‌ی كاره‌باكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات
به‌هۆی غازی ئێرانه‌وه‌یه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، 9 هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه، كه ئه‌مه‌ش نیوه‌ی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتووی عێراق پێكده‌هێنێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ئه‌و بڕه غازه‌ی زۆر كه‌مكردووه‌ته‌وه، كه عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هاورده‌ی ده‌كرد و راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه له به‌رهه‌مهێنان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتیان ده‌بێت و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با كه‌مده‌كرێنه‌وه.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق گوتی: "هه‌رچه‌ند وه‌زاره‌ته‌كه‌یان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی هه‌یه بۆ كڕینی 50 ملیۆن مه‌تری سێجا غاز له‌و وڵاته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆماری ئیسلامی ئه‌و بڕه غازه‌ی كه پێشتر بۆ 25 ملیۆن مه‌تر سێجا كه‌مكردبووه‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ 8 ملیۆن و 500 مه‌تری سێجا كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش عێراق بڕی 9 هه‌زار و 400 مێگاوات كاره‌بای له‌ده‌ستداوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با گوتیشی: "له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی پابه‌ندی خاڵه‌كانی گرێبه‌سته‌كه بێت، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ دابینكردنی راسته‌وخۆی ته‌واوی تێچووی ئه‌و غازه نیشانداوه، كه ئێستا ده‌یكڕێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "راسته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان قه‌رزی پێشووی ئێرانی له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند شاندێكیان سه‌ردانی ئێرانیان كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته خشته‌یه‌كیان بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه دیاریكردووه".
گوتیشی: "وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كار له‌سه‌ر پلانێكی سووته‌مه‌نی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه، كه به‌هۆی كه‌می غاز دروست بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، عێراق به‌رده‌وام به‌ده‌ست كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت و بۆ به‌كارخستنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، پشت به غازی هاورده‌كراوی ئێران ده‌به‌ستێت".
H.B