یەک ملیۆن کەس لە عێراق بێسەروشوێنن

"پڕۆژەیاسای ئازادی رادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە پەسند بکەن"

زیندانێکی عێراق - ئەرشیف
زیندانێکی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان، تاکو ئێستا یەک ملیۆن کەس لە عێراق بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە پەرلەمان و حکومەتی داهاتووی عێراق کرد، پڕۆژەیاسای ئازادی رادەربڕین و  خۆپیشاندانی ئاشتیانە و یاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەسند بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە حکومەت کار بۆ پاراستنی خەڵک لە رفاندن بکەن، چونکە لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان، تاکو ئێستا یەک ملیۆن کەس لە عێراق بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

ئەو ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ جەختی لەسەر پێویستی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدانی زیندانیان  کردەوە و  گوتیشی، نزیکەی هەزار سکاڵا لەبارەی ئازادی رادەربڕین، مامەڵەی خراپ بەرامبەر زیندانیان، نەبوونی لێکۆڵینەوەی شەفاف و قەرەبووکردنەوەی زیندانیان ئاراستەی دادگاکان کراون.

Fly Erbil Advertisment