سوپای عێراق له باره‌ی ره‌وشی شنگاله‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كردووه

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی شنگال بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی عێراقی بریندار بووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵدانی بۆمبێكی مۆلۆتۆڤ بۆ هامه‌رێكی سوپای عێراق كردووه، كه له ئاكامیدا سه‌ربازێك بریندار بووه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ربازه‌ی بریندار بووه، سه‌ر به فیرقه‌ی بیستی سوپای عێراقه و ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران چووه‌ته ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و هێزه به مه‌به‌ستی پارێزگاری له‌و خۆپیشانده‌رانه چووه‌ته ئه‌وێ، كه دژی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق له ناوچه‌ی سنوونێی قه‌زای شنگال خۆپیشاندانیان كردووه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه.