دژه‌تیرۆری كوردستان: له شنگال ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سووپا سووتێنراوه
دوو كه‌س بریندار بوون

K24 – هه‌ولێر:
په‌یجی دژه تیرۆری كوردستان له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆی شنگاله‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سووپا سووتێنراوه و دوو كه‌سیش بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێكی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد".