هۆكاری به په‌له له‌سێداره‌دانی سه‌دام ئاشكرا ده‌كرێت
جورج بۆش ده‌یویست، به په‌له سه‌دام له‌سێداره بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
پارێزه‌رێكی میسری، كه له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی سه‌دام حوسێن‌دا به‌رگری له سه‌دام ده‌كرد، رایگه‌یاند، جۆرج بووش، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یویست له رێگه‌ی له‌سێداره‌دانی سه‌دامه‌وه له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت.
محه‌مه‌د مونیب، پارێزه‌ری میسری سه‌دام حوسێن، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی RT گوتی: پۆل برێمه‌ر، حاكمی مه‌ده‌نی عێراق، هیچی له باره‌ی دادگای دادپه‌روه‌رانه و بنه‌ماكانی دادگاییكردنه‌وه نه‌ده‌زانی، ئه‌وان ته‌نیا تاڵانكردنی سامانی عێراق و كوشتنی منداڵ و ئافره‌تیان ده‌زانی.
گوتیشی: به‌ڵگه‌ی روون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگاییه‌كه دادپه‌روه‌رانه نه‌بوو، به په‌له له‌سێداره‌دانی سه‌دام بوو، ته‌نانه‌ت تیمی به‌رگری هێشتا به‌رگرینامه‌یان ئاماده نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ساده‌ترین رێسای دادگایی دادپه‌روه‌رانه بوو.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، جورج بۆش ده‌یویست، به په‌له سه‌دام له‌سێداره بدرێت و له‌و رێگه‌یه‌وه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سێ جار ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادگا گۆڕان، سێ پارێزه‌ری تیمی به‌رگری له سه‌دام كوژران، پارێزه‌ری ئه‌مه‌ریكایی ره‌مزی كلارك ده‌ركرا، بوشرا خه‌لیل، پارێزه‌ری لوبنانی ده‌ركرا و هه‌موو ئه‌مانه روویاندا و سه‌دام له‌سێداره درا.