هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌وازه‌ی منبج-یان كۆنتڕۆڵكرد

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، ئه‌وان له ئێستادا له ده‌روازه‌ی شاری منبج-ن و ئاماده‌ن بچنه ناوشاره‌كه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، پرۆسه‌كه‌یان دواخستووه.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه، به هێرشی ئاسمانی پاڵپشتییان لێده‌كرێت، توانیویانه ده‌روازه‌ی منبج كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌فته‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنی منبج ده‌ستیپێكردووه، ئه‌و شاره ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری سووریا و توركیا، له‌وێوه هاوكاری سه‌ربازی و چه‌كدارانی بیانی ده‌هاتنه ناو رێكخراوی داعش، به كۆنتڕۆڵكردنه‌وی ئه‌وشاره‌ش چیدیكه ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییانه به‌ده‌ست رێكخراوه‌كه ناگه‌ن.
شه‌رڤان ده‌روێش، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی له مبنج رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، گوتی: "ئێستا هێزه‌كانمان له ده‌روازه‌ی مبنج-ه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له شاره‌كه، پرۆسه‌كه‌مان خاوتركردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ركاتێك بمانه‌وێت، ده‌توانین بچینه ناو شاره‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ده‌توانم بڵێم ئازادكردنه‌وه‌ی منبج یه‌كلابووه‌ته‌وه و له‌كاتی پێویست ده‌چینه ناو شاره‌كه و كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ینه‌وه".
گوتیشی: "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه چه‌كدارانی داعش هه‌ڵدێن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی منبج-یان چۆڵكردووه".
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له هه‌ریه‌ك له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و گرووپه چه‌كدارییه عه‌ره‌به‌كان پێكدێت، به تاكه هێزی كاریگه‌ر داده‌نرێت له دژی داعش، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.