ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ساڵێكدا ته‌نیا 9 كۆبوونه‌وه‌ی كردووه
به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وامیان نه‌كردووه.
K24 – سلێمانی:
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ته‌نیا 9 كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه‌كانیشی به‌شداری هیچ كام له كۆبوونه‌وه‌كانیان نه‌كردووه.
رێكخراوی كوردستان بۆ هه‌مووان چاودێری كاری ئهنجوومهنهكهی كردووه و ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان، ئه‌مڕۆ خسته‌ڕوو.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌دواداچوونی ئه‌و رێكخراوه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌شداری هیچ كام له‌و 9 كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كردووه، كه به درێژایی ساڵێك كراون.
توێژینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان له ماوه‌ی نێوان 1/11/2020 تا 3/9/2021 كراوه و ده‌ركه‌وتووه، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وامیان نه‌كردووه.
هاووڵاتییه‌كی سلێمانی قسه‌ی بۆ كوردستان24 كرد و گوتی: واقیعی سلێمانی پیشانی ده‌دات، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هیچ كارێكی نه‌كردووه، چونكه واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه، ژیان وه‌ستاوه و هیچ پێشكه‌وتنێك له ره‌وشی گشتیی ژیان نه‌هاتووه‌ته ئاراوه.