فراكسیۆنی پارتی: به بازنه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی له‌سه‌ر كیانه‌كه‌مان درووست ده‌كات
پارتی داوای به‌ركه‌وته‌ی خۆی له كۆمیسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، زانا مه‌لا خالید، دژایه‌تی فراكسیۆنی پارتی بۆ ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، داوای هه‌مواری یاساكه به‌ربه‌ست درووستكردنه بۆ هه‌ڵبژاردن و كیانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به دابه‌شكردنی هه‌رێم بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه، ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت بۆ بازنه‌ی جیاجیای هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: ئێمه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا بكرێت.
گوتیشی: ئێمه له هه‌رێمی كوردستاندا بۆشایی یاساییمان بۆ هه‌ڵبژاردن نییه و یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه و پێویسته ئاسته‌نگی بۆ درووست نه‌كرێت و له 6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2022 واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت و تا ئه‌و كاته پێویسته خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ده‌ستبه‌كار بێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته ویلایه‌تی كۆمیسیۆن كارا بكرێته‌وه و دوو ساڵه واده‌ی یاساییان تێپه‌ڕیوه و پێویسته كۆمیسیۆنێكی نوێ درووست بكرێته‌وه و له دوو كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئه‌و پرسه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك نه‌مێنێت بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێشتا لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستیان له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانیش داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌م یاسایه‌ی ئێستا به‌ركاره نیمچه كراوه و یه‌ك بازنه‌ییه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
زانا مه‌لا خالید، دووپاتیكرده‌وه، پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ده‌ستكاری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئه‌وه‌ی یه‌كێتی تا ئێستا باسی ده‌كه‌ن، رایه‌كی فه‌رمییش نییه، ده‌ڵێن هه‌رێم دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مه‌ش دابه‌شبوونی هه‌رێمی كوردستان و درووستكردنی مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێت پارتی زۆرینه نه‌بێت له كوردستان، ئه‌وا ده‌كرێت سه‌یری ئه‌نجامی پارتی بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراقدا و ئه‌گه‌ر هه‌رێمیش دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چوار بازنه‌دا، هه‌ر پارتی براوه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌لاوه گرنگه و واباشتره نوێنه‌رێكی زاخۆ نوێنه‌رایه‌تی رانیه و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و سلێمانیش بكات. یه‌كپارچه‌یی خاكی هه‌رێم و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بوونی ئه‌م په‌رله‌مانه‌یه به یه‌كه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواكارییه ده‌كه‌ن، زیاتر مه‌به‌ستیان درووستكردنی به‌ربه‌سته و ئێمه كاتمان كه‌مه و تا 31ی 12 ده‌بێت كۆمیسیۆن كارا بكه‌ینه‌وه و دواتر په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشوو و كۆمیسیۆن شه‌ش مانگی پێویسته بۆ ئاماده‌كاری و به‌ر له 6ی 11ی 2022 ده‌بێت هه‌ڵبژاردن كرابێت و خولی نوێی په‌رله‌مان ئاماده‌ی ده‌ستبه‌كاربوون بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ته‌نیا به‌ربه‌ست درووست ده‌كات، چونكه ده‌بوایه له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌وه داوا بكات و ده‌شكرێت له سه‌ره‌تای خولی شه‌شه‌م ئه‌و داوایه بكات.
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن، زانا مه‌لا خالید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پارتی داوای ئیستحقاقی خۆی ده‌كات و گوتی: ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی هه‌یه له 2013 و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان له‌و كاته دامه‌زراوه و ئێمه له واقیعێكی دیكه‌داین و هه‌ڵبژاردنی 2018 كراوه و به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان له كۆمیسیۆن ده‌بێت گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و هه‌ر لایه‌نێك به پێی قه‌باره‌ی خۆی كورسی له كۆمیسیۆن به‌ركه‌وێت و ئێستا بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی كۆمیسیۆن پێویستمان به‌وه‌یه به‌ركه‌وته‌ی خۆمان به گوێره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2018 وه‌ربگرین.