ده‌نگۆی جه‌ڵته‌لێدانی ئیڤان فایه‌ق ره‌تده‌كرێته‌وه
ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، وەزریری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فائق، په‌ستانی خوێنی دابه‌زیوه و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (15ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دووچارى دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بووه و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
سه‌یف سه‌باح گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، "ئێستا وەزیر باری تەندروستی جێگیرە و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرا".
ئیڤان فایق، سیاسەتمەداری کلدانی عێراقییه، لە ساڵی 1981 لە بەسرە لەدایکبووە، خوێندنی بەکالۆریۆسی لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی لە کۆلێژی زانستی زانکۆی بەسرە تەواو کردووە.
لە تەواوی ساڵەکانی خزمەتیدا لە پۆستەکانی بەرپرسی کتێبخانەی مار ئەفرام، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی، نوێنەری ژنانی مەسیحی لە مەکۆی ژنانی بەسرا و نوێنەری ژنانی مەسیحی لە ئەنجومەنی پێکهاتە هۆزەکان، وەک سکرتێری گشتیی کۆڕی ژنانی کەمایەتی لە عێراق خزمەتی کردووە.
لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا چالاک بووە و وەک راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا بۆ پێکهاتەکان خزمەتیکردووە، لە 6 ی حوزەیرانی 2020دا وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی هەڵبژێردرا.