سێ تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە

تەرمەکان رادەستی پزیشکی داد کران

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی پۆلیسی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا، تیمەکانیان سێ تەرمی نەناسراویان، لە ناوچەی مەیدانی مووسڵی کۆن دۆزیوەتەوە و رادەستی پزیشکی داد کراون.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکان تەنیا ئێسکە پەیکەریان ماوە، پێدەچێت لە شەڕی رزگارکردنەوەی شارەکەدا کوژرابن.

پێشتر چەندینجار دانیشتووانی مووسڵی کۆن، داوایان لە بەرپرسانی پارێزگاکەیان کردووە، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دۆزینەوە و هەڵگرتنەوەی تەرمەکان دەستپێبکەن و پاشماوەی رووخاوی شەڕ و بۆردوومانەکان لاببەن و ناوچەکە ئاوەدان بکەنەوە.

ناوچەی مووسڵی کۆن، یەکێکە لەو ناوچانەی عێراق کە بەهۆی شەڕی داعش وێران بووە، لە کاتی رزگارکردنیشی لەلایەن هێزەکانی عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان شەڕی سەخت لەو ناوچە کرا.

Fly Erbil Advertisment