كه‌مال ئه‌ترووشی ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه، ده‌ستی له‌كار كێشابێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، د. كه‌مال ئه‌ترووشی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه ده‌ستم له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، راست نییه.
گوتیشی: من ده‌ستم له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌تكردنی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م و برای خۆم، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران.
له باره‌ی سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، كه‌مال ئه‌ترووشی رایگه‌یاند، ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه ناساغ بووه و بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ناسه ته‌نگی و نه‌خۆشیی له سینگی‌دا، سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی كردووه و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌كانی كه 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.