لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێ ده‌كات
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بۆ تاوتوێكردنی داهاتی نه‌وت و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه كۆده‌بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری (كوردستان 24) له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی رایگه‌یاند لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی بۆ تاوتوێكردنی داهاتی نه‌وت و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیری پلاندانان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆبوونه‌كه‌دا باس له داهاتی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی داهاتی مانگی ئایاری فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كرێت و سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خرێته به‌ر باس كه به‌وته‌ی به‌رپرسان ده‌ستكاریكردنی په‌یوه‌سته به داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، كه ماوه‌یه‌كه نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهانی روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
به‌وته‌ی په‌یامنیری كوردستان 24، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ی مانگی ئایار فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ده‌درێت.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێشتر رایاگه‌یاندبوو سیسته‌می پاشكه‌وتی مووچه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه یه كه بتوانن مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی كه نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، كار به‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جار پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك نافه‌وێت، كه ئێستا به‌شێك له مووچه‌كانیان له لایه‌ن حكوته‌وه پاشكه‌وت ده‌كرێت.