روونكردنه‌وه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی

وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ده‌داته‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رای گشتیی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ده‌داته‌وه‌، كه‌ دوێنێ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2021 هه‌ندێك داتا و زانیاری له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ و مووچه‌ خستبووه‌ڕوو و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ راستییه‌وه‌ دوورن".

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

ڕۆژى 15/12/2021 پەرلەمانتار (عه‌لى حمە سالح) لەسەر بابەتی داهاتى ناوخۆ و مووچە، هەندێك داتا و زانیارىی باس کردووە کە دوورن لە ڕاستییەوە. لێرەدا بە پێویستمان زانى ڕوونکردنەوەیه‌کی پێویست لەو بارەیەوە بدەین بۆ ئەوەى راستییەکان وەکو خۆیان و دوور لە شێواندن و موزایەدە بگەنە ھەموو لایەك.

خەرجییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ مانگى 10 کە لەم خشتەیەى خوارەوەدا روونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچەبڕى 873 ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگى 11 تا ئەمڕۆ، بڕى 671 ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو 200 ملیار دینارەی تەمویلیش کە حکومەتى فیدراڵی مانگانە دەینارد، لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان.

خه‌رجی و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مانگی 10ی 2021

داهاتی مانگی 10

داهاتی سامانه‌ سروشتیه‌كان

509.561.334.375 ملیار دینار

ته‌مویلی حكومه‌تی ناوه‌ند

200.000.000.000 ملیار دینار

داهاته‌ ناوخۆییه‌كان بۆ مووچه‌

164.000.000.000 ملیار دینار

ته‌مویلی هاوپه‌یمانان

راسته‌وخۆ ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

كۆی گشتی

873.561.334.375 ملیار دینار

كۆی گشتی ته‌مویلی حكومه‌ت بۆ مووچه‌ی مانگی 10ی 2021

873.561.334.375 ملیار دینار

یەکەم/ خه‌رجی و داهاتی حكومه‌ت بۆ مانگی 11ی 2021

داهاتی مانگی 11

رصيد مدور

5.406.000.000 ملیار دینار

داهاتى سامانه‌ سروشتييه‌كان

512.360.857.224 ملیار دینار

ته‌مویلی حكومه‌تی ناوه‌ند

هیچ بڕە پارەیەک نەنێردراوە

داهاته‌ ناوخۆییه‌كان بۆ مووچه‌

164.000.000.000 ملیار دینار

ته‌مویلی هاوپه‌یمانان

راسته‌وخۆ ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

كۆی گشتی

681.766.857.224 ملیار دینار

دووه‌م/ خه‌رجی

پاره‌ی خه‌رجكراو بۆ مووچه‌ تاكو ئێستا

671.001.000.000 ملیار دینار

ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ ماوه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كاره‌با، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینی پیشمه‌رگه‌ و شارستانی

208.181.000.000 ملیار دینار

تێبینى:

1- جگە لە داهاتى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان لە مانگى 11 کە بڕەکەى (512 ملیار دینار) بووە بۆ تەواوکارى مووچە و خەرجیەکانى تر سەرجەمیان لە داهاتى ناوخۆ تەمویل کراوە.

2- لە خشتەى سەرەوەدا تەنها داهات و خەرجى مانگەکانى (10 و 11)ى تەمویل کراوە بۆ مووچە روونکراوەتەوە بە بێ ئەو وەزارەتانەى کە ئێستا بۆ مووچەى مانگى (11) تەمویل نەکراون.

 لە ئێستادا بۆ تەواوکارى مووچەى مانگى (11) حکومەتى هەرێمى کوردستان بە نزیکەیى پێویستى بە (200) ملیار دینار دەبێت کە بریتىییە لە تەمویلى حکومەتى ناوەند.

به‌ڵام جگە لە مووچە، ئەوەى لە داهاتى ناوخۆ دەمێنێتەوە تەمویل دەکرێت بۆ خەرجیەکانى کرێى وێستگەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا، پاککردنەوەى شار و شارۆچکەکان، دەرمان، پێشینەى سەرجەم فەرمانگەکان وخەرجى پڕۆژە بەردەوامەکان و خەرجیەکانى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە بە نزیکەى زیاتر لە (200) دووسەد ملیار دیناری مانگانە دەبێت، کە لە داهاتى ناوخۆ تەمویل دەکرێت و لە ئێستادا ئەم خەرجیانە بۆ کەمترین ئاست کەمکراونەتەوە.

لە کۆتاییدا پرسیار لەهەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە، جگە لە نائومێدکردن و دروستکردنى بێ متمانەیى لەناو خەڵکدا نە خۆیان و نە حزبەکانیان و کەسیان لە هەڵبژاردندا سوودیان لێ نەبینی، دەرکەوت لە سایەى موزایەدە و ئەنارشیزمدا، تەنها کورد و خەڵك و هەرێم زەرەرى کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری

16ی کانوونی یەکەمی 2021

H.B