بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی رۆژانه له به‌ریتانیا تۆماركرا
ته‌نها ئه‌مڕۆ به راگه‌یاندنی زیاتر له 88 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌و وڵاته تۆماركرا

K24- هه‌ولێر:
بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك، تووشبوون به كۆرۆنا له به‌ریتانیا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد و گه‌وره به‌رپرسێكی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا كێرڤی تووشبوون به په‌تاكه زۆر به‌رزتر ببێته‌وه".
كریس ویتی، گه‌وره به‌رپرسی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا گوتی: "زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون فشار له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان دروست ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن زۆر خێرایه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش پشتڕاست كرایه‌وه كه مه‌ترسییه‌كانی له گۆڕاوه‌كانی دیكه‌ش كه‌مترن، به‌ڵام ده‌كرێت ببێته هۆی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی خه‌واندن له نه‌خۆشخانه".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و وڵاته، ته‌نها له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 88 هه‌زار و 376 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراون، كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڤایرۆسه تا ئێستا، ئه‌مه به‌رزترین ئاماری تووشبوونی رۆژانه‌یه له به‌ریتانیا راگه‌یه‌ندرابێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشووش، كه دوێنێ زیاتر له 78 هه‌زار حاڵه‌ت راگه‌یه‌ندرا، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 10 هه‌زار حاڵه‌ت زیاتر بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B