ئه‌فغانستان.. به‌ره‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود بۆ به‌رهه‌ڵستی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
هێزه‌كه‌ی په‌نجشێر كوشتنی زیاتر له 60 چه‌كداری تاڵیبان و برینداربوونی 42ی دیكه‌ی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی له ئه‌فغانستان، كوشتنی 61 چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و برینداربوونی 42ی دیكه‌ی له ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی 8 رۆژی رابردوودا راگه‌یاند.
له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گوته‌بێژی به‌ره‌ی به‌رگریی نیشتمانی ئه‌فغانستان نووسیویه‌تی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له دژی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی "به‌گلان، په‌نجشێر، كابول، كابیسا، سه‌مه‌نكان، ته‌خار، په‌روان، بادگیس، لوگمان، به‌لخ، فاریاب، گه‌زنی، گور، هه‌رات، كه‌نه‌ر و نه‌نگه‌رهار" ئه‌نجامدراون.
به‌ره‌ی به‌رگری نیشتمانی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د مه‌سعود، كوڕی ئه‌حمه‌د شا مه‌سعود، سه‌ركرده‌ی دیار و پێشووی ئه‌فغانستانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه له‌خۆ ده‌گرێت، كه به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی ناوبراو له دۆڵی په‌نجشێری شاخاوی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان سه‌ری هه‌ڵدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ میدیا ئێرانییه‌كان ئاشكرایانكرد، هێزه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌سعود چاوی به ئێریك برێنس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "بلاك وۆته‌ر"ی ئه‌منیی ئه‌مه‌ریكی كه‌وتووه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "ته‌هران تایمز" له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار گواستییه‌وه، كوڕه‌كه‌ی شا مه‌سعود له شاری دوشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان دیدارێكی له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ناوبراو سازكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه بخاته‌ڕوو.
وێڕای كۆنترۆڵكردنی ویلایه‌تی په‌نجشێر، زێدی ئه‌حمه‌د مه‌سعود، ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌مروڵڵا ساڵح، جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان له به‌رهه‌ڵستیكردنی حوكمی تاڵیبان به‌رده‌وامن.
كۆمپانیای بلاك وۆته‌ر به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ئه‌منی داده‌نرێت و پێشتر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له عێراق به‌كارهێناوه.
H.B