كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی ئیداری ده‌ستیپێكرد
سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و مه‌سرور بارزانی له دۆخه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسانی ئیداری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ته به تاوتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كاره‌ساتی لافاوی شاری هه‌ولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئاماده‌ن.
سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە و زانینی قەبارەی زیانەکان دەکات .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لافاو ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێری گرته‌وه و له ئه‌نجامدا 11 هاووڵاتی، كه یه‌كێكیان منداڵێی 10 مانگییه گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان خێزانیش زیانی زۆری ماددیان به‌ركه‌وتووه.
لافاوه‌كه له كاتێكدایه، كه پێشتر هۆشداری درابوو له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران و هه‌ڵسانی لافاو.
تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی له نیوه‌شه‌وی رابردووه‌وه سه‌رقاڵی به‌هاناوه‌چوونی هاووڵاتیانن.

هاوكات، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه ده‌ربڕی، کە بەهۆى دروستبوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون.
هاوكات سه‌رۆك بارزانی هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان راگەیاند.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، سەرۆک بارزانى جه‌ختیكرده‌وه، بە زووترین کات هەرچى پێویست بێت ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوە چوون و هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
دوای رووداوه‌كه، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كۆمه‌كی لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و خواردنی گه‌رمی بۆ هاووڵاتیانی زیانلێكه‌وتوو دابین كردووه.
چوار كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه تا ئێستا ته‌رمیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به دوای ته‌رمه‌كانیان ده‌ستیپێكردووه.
كوردستان24 له نزیكه‌وه رووماڵی كاره‌ساتی هه‌ڵسانی لافاوه‌كه ده‌كات و له رێی سۆشیالمیدیایهوه به‌رده‌وام نوێترین زانیاری له باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییه ده‌گوازێته‌وه.
پێشتریش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ریكرد، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد به په‌له فریای زیانلێكهوتووان بكه‌ون.