به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه لای پێشمه‌رگه بۆمب دایكیانی كوشت
خێزانه‌كه شه‌ش كه‌سن

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ به‌یانی خێزانێك له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری حه‌ویجه‌ی ژێر ده‌ستی داعشه‌وه ڕاده‌كه‌ن بۆ سنوری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕۆژئاوای كه‌ركوك،به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ناوچه ئارامه‌كان بۆمبێكیان پێدا ده‌ته‌قێته‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان 24) له كه‌ركوك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند" خێزانه‌كه له دایك و باوكێك و 4 منداڵ پێكهاتوون و بۆمبه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش، له ئاكامدا دایكه‌كه گیانی له ده‌ستداوه و هه‌ر 4 منداڵه‌كه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك له ژێر چاودێری پزیشكدان،به‌ڵام باوكی منداڵه‌كان ته‌ندروستی باشه و ته‌نها چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچوك به‌ر گیانی كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و ناوچه‌یه هێڵی ته‌ماسه و ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی تێدا دانراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان یه زوویی چوون به‌هانه‌ی ئه‌و خێزانه‌وه و گواستویاننه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ناو به‌ناو ژماره‌یه‌ك خێزان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕاده‌كه‌ن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه،چه‌ند جارێك بۆمب به‌و خێزانانه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه.