سیستانی لەسەر کریسمس فەتوایەك دەدات
سيستانى: ئهگهر له سنووری خۆی دهرنهچێت ئاساییه ئاههنگی كریسمس بگێڕدرێت

K24- ههولێر:
ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق سەبارەت بەحوکمی ئاهەنگگێڕانی جەژنی سەری ساڵ فەتوایەکی دا.
وێبسیاتی فەرمی نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە له عێراق بڵاویكردهوه، سیستانی لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە دەڵێت: "ئایا ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵ ئاساییە؟" گوتی: "بەڵێ لە سنووری خۆیدا بێت ئاساییە و هیچ لارییەك نیە، بەڵام ئەگەر بەجۆرێك نزیك ببێتەوە لە گەندەڵی یان چەواشەکاریی ئەوا رێگەپێدراو نیە".
H.H