سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان هاوكاریی زیانپێگه‌یشتووانی لافاو دەکات
ده‌زگای روانگه: بڕی ملیارێك دینار بەسەر زیانپێگه‌یشتووانی لافاو دابەش دەکەین

K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای روانگه رایگەیاند، هاوکارییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بڕی ملیارێك دینار بەسەر زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر دابەش دەکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ، ئاستی ئاو له چەند گەڕەکێکی پارێزگای هه‌ولێر و دەرووبەری به‌رزبووه‌وه و لافاوی لێکەوتەوە و ئاو چووه ناو ماڵی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان و زیانی ماددیان به‌ركه‌وت، 12 كه‌سیش به‌هۆی لافاوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌رمی سێ له قوربانیان تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.