باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق هۆشداری دەدات
"هێرشەکان کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە"

K24 - هەولێر
باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق هۆشداریدا لە زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان دژ بە ئامانجەکانی ئەمەریکا.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، ستیڤن هیکی باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە عێراق، هۆشداریدا لە زیادبوونی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا و رایگەیاند "زیادبوونی ئەمجۆرە هێرشانە بۆ سەر ئاسایشی عێراق، کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە".
باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا گوتیشی "هیچ بیانوویەک بۆ هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو، بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان نییە، لەکاتێکدا لەسەر داوای حکومەتی عێراق لێرەن".
ستیڤن هیکی. رەتیشیکردەوە کە هیچ هێزێکی سەربازی وڵاتەکەی لە عێراقدا هەبێت.