سلێمانی.. لەسەر شەڕەتەقەکەی دوێنێ چەند کەسێک دەستگیرکران
پۆلیسی سلێمانی وردهكاری ئاشكرا دهكات
K24 - ههولێر:
پۆلیسی سلێمانی لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و برینداربوونی 2 كەسی دیكە چوار تۆمەتباری دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهوهكانهوه بڵاویكردهوه، لەسەر دۆسیەی كوشتی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیكە لە گوندی "كێلە سپی"، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و هێزی تایبەتی بارەگا، چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "رۆژی 17/12/2021 ، لە گوندی كێلە سپی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی رووداوێكەوە 3 هاووڵاتی بریندار بوون و یەكێك لەو هاووڵاتیانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".
ئاماژهی بهوهش كرد، "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، پشكنین و هێڵكاری بۆشوێنی رووداوەكە كرا و بەڕێز دادوەر فەرمانی دۆزینەوە و دەستگیركردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەركرد".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان توانرا لەماوەیەكی كەمدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەهاوكاری مەفرەزەكانی هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیر بكرێن.
روونیشكراوهتهوه، ئێستا هەریەكە لە تۆمەتباران به ناوهكانی "ج، أ، ر" لەدایكبووی 1990، "أ ، ر ، ح" لەدایكبووی 1965، "ك ، ه ، ر" لەدایكبووی 1978، "ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.