كوردستان 24 ده‌قی بڕیاری دامه‌زراندنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
داوای ناردنی لیستی ناوه‌كان كراوه

K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، داوا له گشت زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌م نووسراوه‌دا راشیگه‌یاندووه، به په‌له ناوی سێ یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان له ده‌رچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 ره‌وانه بكه‌ن، تاوه‌كو به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر میلاكی هه‌مان ئه‌و زانكۆیانه دابمه‌زرێن.
راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا:
