جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی تێكدا
به ڤیدیۆ.. جاڵجاڵۆكه‌كه به‌رپرسه‌كه‌ی ترساند

K24 - هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی كویزننلاند له ئوستورالیا، جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی گه‌وره له توخمی راوچی، بووه هۆكاری وه‌ستان و شڵه‌ژاندنی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی، كه تایبه‌ت بووه به په‌تای كۆرۆنا.
ئیڤن داس، به‌رپرسی ته‌ندروستی كوینزلاند، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی تابیه‌ت به سیاسه‌تی نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی پاڵپشتی چاره‌سه‌ریه‌كانی كۆرۆنا بوو، یه‌كێك له ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی دا، كه جاڵجاڵۆكه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ستێجیه‌كه‌یه‌تی.
داس، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌موچاوی من جاڵجاڵۆكه‌كه‌ی بینی، ئاگادارم بكاته‌وه"، گوتیشی: جۆرێكی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنامان هه‌یه، له شێوه‌ی جاڵجاڵۆكه‌ی راوچی ترسناك.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دواتر جاڵۆجاڵۆكه‌كه‌یان دوور له ستێج بینیوه، كه رۆیشتووه و ئازاری كه‌سی نه‌داوه.