هۆشداری له یاخیبوون له ناو ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت
پێشبینی ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنی داهاووی ئه‌مه‌ریكا پشێوی درووست ببێت

K24 - هه‌ولێر:
پۆل دی ئیتن، ئه‌نتۆنیۆ تاغوبا و ستیڤن ئه‌ندرسۆن، سێ ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مه‌ریكان، له وتارێكی هاوبه‌شدا، كه له رۆژنامه‌ی "واشتن پۆست" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مه‌ریكای ساڵی 2024، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی یاخبوون له نێو ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
له وتاره‌كه‌یاندا نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه، له لێكه‌وته‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و یاخیبوونیان له‌ناو ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكادا كرده‌وه.
گوتوشیانه، هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن، كه پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری روودانی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌ناو سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، له نێویاندا ئه‌فسه‌رانی پێشه‌نگی جه‌نگ و ئه‌وانه‌ی پێشتر خزمه‌تی سه‌ربازیان هه‌بووه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كیش بۆ راستی پێشینییه‌كانیان له هه‌ریه‌كێك له 10 كه‌سی ساڵی رابردوو هێرشی سه‌ر كۆنگرێسیان كردووه، پێشتر له ریزه‌كانی سوپادا خزمه‌تیان هه‌بووه.
ساڵی رابردوو 124 ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌ناوی "ئه‌فسه‌ران له پێناوی ئه‌مه‌ریكا"، وتارێكیان بڵاوكرده‌وه و وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ-یان دایه‌وه، كه ره‌خنه‌ی له پاكی و شه‌رعیه‌تی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرتبوو.