هۆڵهندا.. بۆ ماوهی 20 رۆژ داخستنی گشتی راگهیهندرا
تهشهنهسهندنی خێرای پەتای کۆرۆنا و گۆڕاوی ئومیکرۆن هۆڵەندا ناچار دەکات رێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر

K24- هۆڵهندا:
حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی هۆڵەندا، بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ئهو ڤایرۆسه داخستنی گشتیی له وڵاتهكهی راگهیاند و چهندین رێنماییشی دەرکرد.
بهگوێرهی رێكاره نوێیهكان، پێویستە ههموو هاووڵاتییانی ئهو وڵاته لە ئەمڕۆ، 19ی کانونی یەکەمەوە تا 14ی مانگی داهاتوو، پابەندی بڕیارەکان بن.
لە ماوهی چهند ههفتهی رابردوودا، بەهۆی تەشەنەکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنەوە، کە بە شێوەیەکی زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە و لە هۆڵەنداش چەندین حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراون و نهخۆشخانهكان و بەشهكانی چاودێری چڕ پڕبوونه له كهسانی تووشبوو، بۆ رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی پێنجەم، حکومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا:
- دووبارە ئهگەر زۆر پێویست نەبێت لەمالەوە بمێننەوە و خۆ بەدووربگرن لە قەرەباڵغی، راگرتنی دووری نێوان کەسەکان بە 1,5 مەتر، نابێت هیچ ماڵێك رۆژانه لە دوو کەس زیاتر سەردانی بکرێت لەسەروو 13 ساڵەوە، بۆ جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ نابێت زیاتر له 4 كهسی سهرووی 13 ساڵی له ماڵێكدا كۆببنهوه، قوتابخانەکان خۆیان زۆربەیان بەهۆی جەژنەکانەوە دادەخرێن و ئەوانیتریش، بە داخروای دەمێننەوە تا 9 ی کانونی دووەمی ساڵی نوێی 2022 (بۆ هەر بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە قوتابخانەکان و پرۆسەی خوێندن، 3ی کانونی دووەم دووبارە حکومەت بڕیار بەپێی بارودۆخەکە دەردەکات). هەموو دوکان و بازاڕەکان جگە لە بازاڕەکانی خواردن، تا کاتژمێر 8ی شەو کراوەدەبن، دوکانەکانی دیكه هەمووی بە داخراوی دەمێننەوە، تەنها دەرفەتی داواکردن و چوون بۆ وەرگرتن دەبێت.
- سینەما، مۆزەخانە، شانۆکانی نواندن و هۆڵهكانی کۆنسێرت و میوزیك و هۆڵهكانی وهرزش جگه له كۆرسی مهلهكردن بە داخراوی دەمێننەوە، هەموو شوێنە وەرزشیەکانی لەدەرەوە دەکرێن کراوە دەبن، هەموو چالاکیەك رادەگیرێت بە پلانکراوەکانیشەوە. جگە لەپرسە و ناشتن، کە نابێت لە 100 کەس زیاتر بانگهێشت بکرێن، بازاڕی هەفتانە کە لە دەرەوە دادەنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دووری نێوان کەسەکان و بەکار هێنانی ماسك، لەگەڵ شوێنە کراوەکانی وەرزشی پیشەیی تێدا ئەنجام دەدرێت بەبێ ئامادەبوونی جهماوهر کراوە دەبن. بازارەکانی تایبەت بە کریسمس دادەخرێن.
- جگە لەو رێنماییانە، بەستنی ماسك لە هەموو شوێنە گشتییە داخراوەکان بە ناچاری دەبێت و به بێ ماسك رێگهی چوونەوەژوورەوە بههیچ كهسێك نادرێت.
H.B